söndag 26 april 2015

فێربوونی مناڵ لە ڕێگای یاریکردن

Tema: Spel
Genom den här spelen kan barnen lära sig :
  • namn på formen cirkel, halv cirkel.
  • namn på färger.
  • räkna.
  • lång och kort.
ئامانجی بابەت: فێربوونی مناڵ لە ڕێگای یاریکردن . لەم یاریەدا دەتوانرێت مناڵ فێرە ئەمانە بکەیت :
شێوە بازنە و نیو بازنە، ناوی ڕەنگەکان، ژماردن ، کورت و درێژ
چۆنیاتی یاری کردن:
ئەم یاریە چوار دانە سەر، نیوە بازنەی ڕەنگاوڕەنگیشی تێدایە لەگەڵ زارێک کە هەرلایێکی ڕەنگێکی لەسەرە.
چوار کەس  دەتوانێت بەشدار بێت لەم یاریەدا. یاریەکە بە هەڵدانی زار دەبێت، ناوی ڕەنگەکە دەوترێت پاشان لەلای سەرەکە دادەنرێت. ئەو کەسەی کە هەمان ڕەنگی بۆ دەربچێت دەدۆڕێنێت لە یاریەکە. دوای تەواو بوونی یاریەکە ژمارەی نیوە بازنەکان دەژمێردرێت . لەکۆتای باسی درێژ و کورتی کرمەکە دەکرێت.



tisdag 21 april 2015

Samband mellan ljud och bokstav

بابەت: پەیوەندی نێوان دەنگ و پیت
ئامانجی بابەت: ناساندنی منال بە پیتەکانی زمانی کوردی و چۆن ئەم پیتانە دەنگیان لێدەردەچێت. بەرێگای نیشاندانی چەند وێنەیەک کە بە پیتی دیارکراو دەست پێدەکات دەتوانی مناڵەکە گوێی لە دەنگی پیتەکە بێت
مەبەست لە وانەیە ئەوەیە کە مناڵان لە باخچەی مناڵاندا پیتەکان فێر ببن و بیناسنەوە


بابەت کەش و هەوا
 ئامانجی بابەت :ئاشنا بوونی مناڵ بە کەش و هەوا
بە بینی ئەم وێنانەی خوارەوە مناڵ فێر دەبێت کە ئەم کەش و هەوایە چی پێدەڵێن
هەور، با، باران و بەفر
 لە هەمان کاتدا لە چ وەرزێک ئەم جۆرە کەش و هەوایە دەبێت

tisdag 14 april 2015

کاری دەستی



                                                 کاری دەستی

ئەم بابەتە بۆ منداڵانی باخچەی منداڵان و پۆلی ١ و ٢ گونجاوە
بابەت: پەپوولە
 مەبە
ست لەم بابەتە: زانیاری زیاتر لەسەر پەپوولە 
لێرە مامۆستا باسی پەپوولە دەکات بۆ منداڵان و قوتابیان، کە پەپوولە لەسەر باڵەکانی نەخشی و ڕەنگی جۆراوجۆری هەیە. پەپوولە دەفڕێت ... هتد لەم جۆرە زانیارانە. پاشان هەر یەک لە منداڵ و قوتابیان بە کاغەزی کارتۆنی پەپوولە دروست دەکەن. هەر یەکەو ڕەنگێک هەڵدەبژێرێت بە ئارەزووی خۆی، پاشان نەخش جۆراوجۆری بۆ دەکێشن و بە مەقەست دەیبڕن دوای نەخشەکان لەسەر پەپوولە دەچەسپێنن بەم جۆرەیە
١. فۆرمی پەپوولە

هەر منداڵێک یان قوتابیێک لەسەر ئەم فۆرمە وێنەی پەپوولەکە دەکێشیت. دوای بە مەقەست دەیبریت و نەخشی بۆ دروست  دەکات و دەیچەسپێنێت .
٢ 


لەکۆتاییدا دەتوانن بە مژمژە سەر بۆ پەپوولە چاکبکەن. منداڵەکە یان قوتابیەکە دەیباتە ماڵەوە و دەتوانیت مژمژەکە بۆ خۆی بخوات







  1. هیوادارم سوود لەم وانەیە وەربگرن.

torsdag 9 april 2015

بابەت :خوێندنەوەی چیرۆک
.ئەم بابەتە بۆ مناڵانی باخچەی ساوایان دەگونجێت
تەمەن ٤-٥ساڵ
ناوی چیرۆک: ئێمما دەچێتە دۆکتۆر. یەکەرم جار مامۆستا چیرۆکەکە دەخوێنێتەوە و وێنەی چیرۆکەکە نیشانی مناڵەکان دەدات و باس چیرۆکەکە دەکات . پاشان داوا دەکات مناڵەکان چیرۆکەکە باس بکەنەوە. دوای مامۆستاکە داوا 
دەکات وێنەئەوکەسانە بکێشن کە لە چیرۆکەکەدا هەن