کاری دەستی
ئەم بابەتە بۆ منداڵانی باخچەی منداڵان و پۆلی ١ و ٢ گونجاوە
بابەت: پەپوولە
مەبە
ست لەم بابەتە: زانیاری زیاتر لەسەر پەپوولە
ست لەم بابەتە: زانیاری زیاتر لەسەر پەپوولە
لێرە مامۆستا باسی پەپوولە دەکات بۆ منداڵان و قوتابیان، کە پەپوولە لەسەر باڵەکانی نەخشی و ڕەنگی جۆراوجۆری هەیە. پەپوولە دەفڕێت ... هتد لەم جۆرە زانیارانە. پاشان هەر یەک لە منداڵ و قوتابیان بە کاغەزی کارتۆنی پەپوولە دروست دەکەن. هەر یەکەو ڕەنگێک هەڵدەبژێرێت بە ئارەزووی خۆی، پاشان نەخش جۆراوجۆری بۆ دەکێشن و بە مەقەست دەیبڕن دوای نەخشەکان لەسەر پەپوولە دەچەسپێنن بەم جۆرەیە
١. فۆرمی پەپوولە |
هەر منداڵێک یان قوتابیێک لەسەر ئەم فۆرمە وێنەی پەپوولەکە دەکێشیت. دوای بە مەقەست دەیبریت و نەخشی بۆ دروست دەکات و دەیچەسپێنێت .
٢ |
لەکۆتاییدا دەتوانن بە مژمژە سەر بۆ پەپوولە چاکبکەن. منداڵەکە یان قوتابیەکە دەیباتە ماڵەوە و دەتوانیت مژمژەکە بۆ خۆی بخوات
- هیوادارم سوود لەم وانەیە وەربگرن.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar