måndag 7 december 2015

باخچەی منداڵان

tema: mat, frukt, grönsaker och prepositioner

Mål: att kunna namn på olika mat, frukt och grönsaker. 
Att lära sig prepositioner.

بابەت: خواردن، میوە، سەوزە و ئامرازە پەیوەندیەکان
ئامانج: منداڵان فێری ناوەکانی خواردن، میوە و سەوزە ببن.  پاشان فێربوونی ئامرازپەیوەندیەکان.
لێرەدا مامۆستا کارتۆنێکی هێنا وەک کارتۆنی پێڵاو دەم  و دوو چاو و لووت و قژی بۆ چاککرد. پاشان ناوی لێنا ئازاد. ئازاد چوو بۆ سەردانی مندالان لە باخچەی ساوایان. یەکەم جار خۆی بە منداڵان ناساند و ووتی من ناوم ئازادە ئەی ئێوە ناوتان  چییە؟
منداڵەکان خۆیان بە ئازاد ناساند.  پاشان ئازاد پێگووتن من زۆر برسیمە ، دەتوانن خواردنم بدەنێ. منداڵان یەکە یەکە ناوی خواردن دەڵێن کە لە وێنەدا هەیە دوای دەیخەنە ناو دەمی ئازاد. یەکەم سەردان خواردنی دەدەنێ و دووەم دەردان میوە و سێیەم سەردان سەوزەوات. لەهەمان کاتدا دەڵێین بۆ نموونە پەتاتەکە بخە ناو دەمی ئازاد. خەیارەکەی لە تەنیشت  ئازاد بدە بە ئازاد.ئەو ئامرازە پەیوەندیانەی کە بەکارمان هێنا وەک: لەناو، لەپشت، لەسەر، لەتەنیشت و ....هتد
ئەمەش ئازادە





Inga kommentarer:

Skicka en kommentar